ژنێکی 30 ساڵ گیانی لەدەستداوە

پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوە هاتوچۆکەی چەمچەماڵە

964+

هۆگر عەدنان هەولێر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە سەر رێگەی چەمچەماڵ – كەركوك، ژنێکی 30 ساڵ گیانی لەدەستدا و شەش كەسی دیكەش برینداربوون.

هۆگر عەدنان پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەكە زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو و دەڵێت، رووداوەكە بەهۆی تیژڕەوی بووە وخێزانەكە ویستوویانە لە کەرکوکەوە سەردانی كەسوكاریان بکەن لە چەمچەماڵ بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ دەڵێت، تیژڕەوی یەكێكە لە هۆكارەكانی رووداوەكانی هاتوچۆ و بەشێكی زۆر لە شۆفێرەكان پابەندی رێنماییەكانی هاتوچۆ نابن.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد