ژن و پیاوهكهی كهركوك له دوێنێوه گیانیان له دهست داوه
964+
کاروان ساڵحی ، کەرکوک
له كهركوك بەهۆی لێچوونی غازەوە ژن و پیاوێک گیانیان لەدەست دا، دراوسێیهكانیان دوای رۆژێک پێیان زانیوه.
درهنگانێکی شهوی رابردوو پۆلیسی کەرکوک ئاگادار کرایەوە لە لایەن دانیشتوانی گەڕەکی ئەسرا و مەفقودین لە بوونی دوو تەرم لە ماڵێکدا، کاتی گەیشتی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە دەرکەوت، بە هۆی لێچوونی غازی ماڵانەوە خنكاون و گیانیان له دهست داوه.
یونس عەلی، دراوسێی ماڵی ئەو ژن و پیاوەیه، كه گیانیان لەدەستداوە و بە تۆڕی 964ی وت، دوێنی شەو لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەی دانیشتووی کۆڵانەکەمان لە دەرگای ماڵی دراوسێیەکمان دا، نەیانکردەوە، کەوتینە گومانهوه، چونکە رۆژی پێشووتر بینیمان گەڕانەوە بۆ ماڵ، پۆلیسمان ئاگادار کردەوە و دوای کردنەوەی دەرگاکە دەرکەوت ژن و پیاوەکە بەیەکەوە گیانیان لە دەست داوە.
وتیشی، بەپێی قسەکانی پۆلیس بێت لە شوێنی رووداوەکە، ژن و پیاوەكه رۆژی پێشووتر گیانیان لە دەست داوە.
عامر نوری شوانی، وتهبێژی پۆلیسی كهركوك بۆ تۆڕی 964 زانیارییەکانی پشتڕاستکردەوە و وتی، “بە هۆی لێچونی غازی تەباخی ماڵانهوه ژن و پیاوێک بە ناوەکانی (ن. س/ تەمەن 73 ساڵ) و (س.ک /تەمەن 71 ساڵ) خنکاون و گیانیان لە دەست داوە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا