هاوڵاتیان بەهۆی نزیکی جەژنەوە بازاڕیان قەرەباڵغ کردووە

964+
میلاد جەلال – كەلار
لە كۆتایی مانگی رەمەزان نزیكدەبینەوە، بازاڕەكان بەشەودا دەكرێنەوە و هاوڵاتیەكی زۆر سەردانی دەكەن.

بازاڕی كەلار لە شەوانی رەمەزاندا و بەتایبەت لە چەند رۆژی كۆتاییدا قەرەباڵغیەكی زۆری پێوەدیارە، هاوڵاتیان قسەیان بۆ 964 كردووە و دەڵێن، بەشەودا دەتوانن بازاڕبكەن و پێداویستییەكانیان بكڕن.

بەشێك لە هاوڵاتیانیش گلەییان لە نرخی كاڵا و شمەكەكان هەیە و دەڵێن، نرخەكان گونجاونین و زۆر بەرزن و هاوڵاتیان توانای كڕینی هەندێك پێداویستیان نییە.