"چێژ لە یارییەكان دەبینین"

لە خانەقین یاری كڵاوێن زیندوو دەكرێتەوە

+964
راژان باجەلان- خانەقین

لە مانگی رەمەزاندا، بەشێك لە هاوڵاتیان گرنگی بەیارییە كلتوری وكۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەكان دەدرێت.
لەخانەقین چەندین هاوڵاتی كۆدەبنەوە و یارییە كلتوری و فەرهەنگییەكان دەكەن، ئەو هاوڵاتیانە قسە بۆ پەیامنێری 964دەكەن و دەڵێن، چێژ لە یارییەكان دەبینن و گرنگی پێدەدەن.

هاوڵاتیان دەڵێن، یارییە كلتورییەكان لە مانگی رەمەزاندا لە هەموو شار و شارۆچكەكان گرنگی زۆری پێدەدرێت، بەتایبەتی لە گەرمیان و خانەقین كەیاری كڵاوێن و سینی و زەرف  و گوستیلانێ  دەكەن.