زۆربه‌ى شه‌ده 500 هه‌زاریه‌كان (پێنج) هه‌زارى كه‌مبووه
موچەی موچەخۆرانی کەلار نەقسی هەیە
964+
هونەر فارس – کەلار
فه‌رمانبه‌رێكی فه‌رمانگه‌ى كارەبا كه‌لار ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كه له بانكی كه‌لار مووچه‌ى وه‌رگرتوه، زۆربه‌ى شه‌ده 500 هه‌زارییه‌كان (پێنج) هه‌زار دیناریان كه‌مبووه.
ئەمڕۆ 17.4.2023 موچەی هەریەک لە وەزارەته‌كانی کارەبا و رۆشنبیری و لاوان دابەشکرا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست 964 کەوتوە، موچەی بەشێک لە کارمەندان لەکاتی ژماردندا پێنج هەزاری کەمبووە.
بۆ ئەو مەبەستە پەیامنێری 964 پەیوەندی بە کارمەندێکی وێستگەی 33ی کارەبای کەلارەوە کرد، ئەو کارمەندە لە وەڵامدا وتی: ئێمە ژمارەمان 10 کارمەندە، ئەمڕۆ کە موچەکەم وەرگرت شەدەیەکی 500 هەزاریم ژمارد، پێنج هەزاری کەمبوو، پێموابوو تەنها ئەوەی من کەمی هەیە بەڵام کاتێک کە ژماردمان لە نزیکەی 15 شەدی 500 هەزاری تەنها دوو شەدەیان نوقسانی نەبوو”.
ئەو کارمەندە، ناوى له 964 پارێزراوه، بە تەنزەوە وتیشی، ئەگەر دەڵێن هەڵە لە کاتی ژماردندا هەبووە، ئەی بۆ هیچ جارێک موچەکانمان زیادی نیە تەنیا کەم دەکات؟
سەبارەت بە هۆکاری کەمی موچەی ئەو فەرمانبەرانە 964 دووجار پەیوەندی بە ئاریا ئەنوەر بەڕێوەبەری بانکی گەرمیانەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکەی نه‌دایه‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن