له‌هه‌ولێر 706 كاسبكاری بازاری (سیم) قەرەبووكرانهوه
964+
مەریەم ئەحمەد
كاسبكارانى بازاڕی سپی (بازاڕی سیم) لە هۆلی میدیا قەرەبووی دوكانەكانیان وه‌رگرته‌وه و جێگرى پارێزگارى هه‌ولێریش ده‌ڵێت، له رێگه‌ى تیروپشكه‌وه 706 کەس قهرهبووكردنهوهكهیان بۆ كراوه.
964 ده‌زانێت، بەرەبەیانی رۆژی هەینی 24.7.2020 لە گەڕەکی کوردستانی شاری هەولێر بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئه‌و بازاڕه سووتا و زیاتر لە 230 دوکان زیانیان پێگەیشت.
تا پێش سووتانى ئه‌و بازاڕه‌ى هه‌ولێر به ناوى بازاڕى (سیم) ناودێر كرابوو، به‌ڵام ئێستا كه قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه، ناوی بازاڕه‌كه‌یان كراوه‌ته بازاڕی (سپی).
مه‌سعود كارەش، جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ 964 وتی، ئەمڕۆ كاسبكارانی بازاڕی سیم كە ژمارەیان 706 كاسبكارە قەرەبوو كرانه‌وه، ئەمەش لە رێگەی تیروپشك كراوه، كە كاسبكاران خۆیان لە نێو بۆكسەكە ژمارەی دوكانەكانیان هەلبژاردووه”.
جێگری پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، کە شوێنی بازاڕەکە زۆر باشە و هەموو کەسێک دەتوانێت بە ئاسانی بیگاتێ و لە گەڕەکی کوردستانیش نزیکە، وتیشی “بازاڕی سپی شوێنگرەوەی بازاڕی سیم ده‌بێت”.
ئەبوبەكر شوان، كاسبكار بە تۆری 964 وت “كردنەوەی ئەم بازاڕە سوودێكی زۆری بۆ ئێمەی كاسبكار هەیە، چونكە ئیتر ئێمە شوێنی خۆمان بۆ كار‌و كەسابەتی رۆژانەمان دەزانین”.
رێبوار خوادا، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بازاڕی سپی بۆ 964 وتی “ئەم پڕۆژەیە دەكەوێتە شوێنێكی ستراتیجی بازاڕی هەولێر، لە گەرەكی بەهاری نوێ سەر شەقامی 120 مەتری كە لە دوو نهۆم پێكدێت، هەموو جۆرە خزمەتگوزاریەكی وەك ئاو وكارەبا و ئاگركوژێنەوەی تێدایە”.
به‌قسه‌ى رێبوار80%ـى دوكانه‌كان تەواو بوونە هەركاتێك هه‌موو ته‌واو كران، بە رووی كاسبكاراندا دەكرێتەوە.
به پێی زانیارییه‌كانى 964 ئه‌م پڕۆژەیە ماوه‌ى 18 مانگ بۆ ته‌واوكردنى دانراوه و بڕیاریش دراوه بە سێ قۆناغیش تێچووی دوکانەکان وەربگرن، کە قۆناغی یەکەم 40٪ و قۆناغی دووەم 40٪ و قۆناغی سێیەمیش 20٪ دەمێنێتەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن