یانەی رانیە لە خولی نایابە و یاریگەی نییە
+964
مەجید بیتوێنی- رانییە
سەرکەوتنی تیپی تۆپی پێی یانهی رانیە دوای 23 ساڵ چاوهڕوانی بۆ ریزی خولی نایابی كوردستان، هاندەرانی تیپهكهی به یاریگه ئاشت کردەوە، ئێستاش یانهكه و هاندهرانی سهرنجیان کەوتووەتەوە سەر پڕۆژەیەکی تەواو نەکراو، كه هەشت ساڵە بەردی بناغەی دانراوە.
رۆژنامه نووسێکی وەرزشی دەڵێت” بەبێ یاریگە گونجاو وەرزش بەم شیوەیە پێش ناکەوێت، کاتێک خولە گەورەکان دەست پێدەکەن دەبێت خولی تیپە میللییەکان ڕابگیرێن، نابێت چیتر کەمتەرخەمی بکرێت لەو پڕۆژەیە.
دەڤەری راپەڕین ژمارەی دانیشتوانی 450 هەزار کەسە، خاوەنی چوار یانەیە، کە دوو یانەیان لە ریزی پلە نایابەکاندان، بەڵام تا ئێستا نەبووەتە خاوەنی یاریگەیەکی نێودەوڵەتی.
بڕیارە لە چوار مانگی داهاتوودا یانەی رانیە دوای چاوەڕوانییەکی زۆر لە نایاب ئەسپی خۆی تاو بدات، ئەمساڵ بە بڕی 300 ملیۆن دینار یاریگەی ئازادەڕەشی بۆ نۆژەن دەکرێتەوە، بەڵام دیار نییە کەی چاوی دەکەوێت بە یاریگەیەکی شیاو.
پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد