گەڕی سێیەم و کۆتایی
خولی بالەی پلە نایابەکانی عیراق کۆتایی هات
یادگار محەمەد – سلێمانی
یارییەکانى گەڕی سێیەم و کۆتایی لە کۆبونەوەى دووەمى خولى بالەى یانە پلە نایابەکانى عێراق لە شارى سلێمانى کۆتایی هات.
لە هۆڵى پێشمەرگە و لە یارى یەکەمدا هەردوو یانەکانى هەولێر و شورتە بەیەک گەیشتن، کوڕانى یانەى هەولێر لەم یارییەدا ئاستێکى بەرزیان پێشکەش کرد و توانیان بە ئەنجامى سێ گێم بەرامبەر بە دوو گێم یانەکەى شارى بەغدا توشی شکست بکەن، خاڵى گێمەکانیش بریتى بوون لە (25 – 22) و (14 – 25) و (21 – 25) و (25 – 23) و هەورەها (17 – 15).
دواتر لە یارى لوتکەى ئەم کۆبونەوەیە و بە ئامادەبوونى هاندەرێکى زۆر یانەى پێشمەرگەى سلێمانى رووبەرووى غازى باشور پێشەنگى ریزبەندى کرد .
هەر لە سەرەتایی یارییەکەوە یاریزانانى هەردوو یانە ئاستێکى سەرنجراکێشیان پێشکەش کرد کە شایەنى ناوبانگى هەردوو یانەکە بێت، بەڵام هاورێکانى عەلى تەها لەم یارییەدا باڵا دەستى خۆیان نواند و یارییەکشیان بەسێ گێمى بێ وەڵام لە سوودى خۆیان کۆتایی پێ هێنا.
لە دواى کۆتایی هاتنى یارییەکانى قۆناغى دووەم یانەى پێشمەرگەى سلێمانى بەکۆى 15 بردنەوە چووە پێشەنگى ریزبەندى خولەکە و هەریەک لە یانەکانى غازى باشوور و شورتە بە 14 بردنەوە لە پلەکانى دووەم و سێیەمی ریزبەندى دێن و یانەى هەولێرش بە 11 سەرکەوتن پلەى چوارەمى ریزبەندى خولەکەى گرتووە .
بڕیاریشە قۆناغى سێیەمى خولى بالەى یانە پلە نایابەکانى عێراق رۆژانى 17 تا 20 ى ئەم مانگە لە شارى هەولێر یارییەکانى بەرێوەبچێت.