"چیرۆكەكانی ئەنفال یەك لەیەك تاڵترن"

گوڵیزار قوربانیەكی دیكەی ئەنفال

 
+964
هێژین فەتاح – دهۆك

گوڵیزار ژنێکی 73 ساڵانە لە سنوری ناحیەی شیلادزێ لە پارێزگای دهۆک، ئەو تەمەنی 38 ساڵ بوو کاتێک لە شاڵاوەکانی ئەنفالدا هاوسەر و دوو کوڕ و چوار برا لەگەڵ شەش خزمی دیکەی لەدەستداوە.

گوڵیزار ئەگەرچی دوو کوڕی ئەنفالکراوە، بەڵام لە دوای ئەوان چوار کچ و دوو کوڕێ بۆ بەجێماوە.

دڵخوازی کوڕی گوڵیزار تەمەنی تەنیا شەش مانگ بووە کاتێک لە 1988 دەدەن بە سەر گوندەکەیاندا، گوندی سیتە، هەر ئەو رۆژە 39 کەس لەو گوندەدا ئەنفال دەکرێن و دەبردرێن بەرەو زیندانەکانی خوارووی عێراق.

ئەنفال هەڵمەتێکی رژێمی بەعس بوو، لە ساڵی 1988 دەستیپێکرد و بە هەشت قۆناغ بەڕێوەچوو، گوندە کوردنشینەکانیان رادەگواست و خەڵکەکەیان دەگرت و دەیانخستنە زیندانەکانی قۆرەتوو، دوبس و تۆپزاوا و نوگرەسەلمان

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد