جۆرە فێڵێکی نوێ ئاشکرا بوو
964+
فەرمان سادق
ئۆتۆمبێلە ئۆپڵەکەی کوژاندەوە و وای نیشاندا کە پەکی کەوتووە، دوو کەسیش لەولا دێن و کۆمەکی بۆ کۆ دەکەنەوە. ئەمە نوێترین فێڵە کە پۆلیس ئاشکرای کردووە.
پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، بەدواداچوون بۆ پەککەوتنی ئۆتۆمبێلێک دەکات کە لە یەکێک لە شەقامەکانی هەولێر پەکی کەوتووە.
ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری ئۆپڵ ڤیکترای تاکسییە، لەسەر شەقامی بازنەیی 40 مەتری، نزیک چێشتخانەی لیزا، خاوەنەکەی دەیوەستێنێت و وانیشانی دەدات کە تێکچووە و ئیش ناکات.
دوو کەس بە ناوەکانی (م. س. م.) و (م. ع. ح.) هەڵدەستن بە کۆکردنەوەی کۆمەک بۆی، بۆ ئەمەش هەوڵی جولاندنی هەست و سۆزی خەڵکیان دەدا.
پۆلیس دەڵێت: کاتێک گەیشتینە شوێنەکە، دەرکەوت ئۆتۆمبێلەکە ئیش دەکات و کێشەی نییە، دەرکەوت ئەمە جۆرە فێڵێکی نوێیە.
زیاتر دەشڵێت: شوفێری ئۆتۆمبێل و ئەو دوو کەسەی کۆمەکی کۆ دەکردەوە لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکە دەستیان بەسەدا گیرا و رەوانەی بنکەی پۆلیسی ئاشتی کران بۆ لێکۆڵینەوە.