"ئەندامی گروپە شاخەوانیەكانن"
گروپێکی شاخەوانی دەڕۆنە زنجیرە چیاکانی هیمالایا
964+
هێژین فەتاح – دهۆک
بڕیارە چەند شاخەوانێک کە ژمارەیان پێنج کەسە، لە مانگی تەموزی ئەمساڵ بە گەشتێک بڕۆنە سەر زنجیرە چیاکانی هیمالایا.
ئەو ژمارە شاخەوانە ئەندامی تیمەكانی شاخاوانی هەرێمی كوردستانن و هەر كەسێك لە گروپێك و رێكخراوێكی ترەوە هاتووە و ماوەی ساڵێکە لە زنجیرە چیا سەختەکان راهێنان دەکەن بۆ ئەوەی جەستەیان ئامادەبێت بۆ ئەو سەرکێشییە کە بە نیازن بیكەن.
زنجیرە چیاکانی هیمالایا لە بەشی باکوور و باشورەوە دەکەونە سنوری چەند وڵاتێکی جیاوازەوە، لە باکوورەوە هەریەک لە وڵاتانی قرخستان و کازاخستانە و هەروەها روسیا و مەنگۆلیا دەگرێتەوە هەروەها لە باشورەوە، وڵاتانی هیندستان، پاکستان، نیپاڵ و چین دەگرێتەوە.
نەژاد کەوکەز، ئەندامێکی تیمە شاخەوانییەکە بە 964ی وت، “بڕیارمان داوە لە رۆژی 10.7.2023 بڕۆینە وڵاتی قرخستان و لەوێوە بڕۆینە سەر زنجیرە چیاکانی هیمالایا، بەڵام پێش ئەوە بەرنامەمان هەیە بڕۆینە وڵاتی ئێران و بە چیای دەماوەندا سەرکەوین کە بەرزترین لوتکەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
وتیشی، لە راهێنانەکان و سەرکەوتن بەسەر چیا بەرزەکاندا لەوانە لوتکەی هەڵگورد بەردەوام دەبن تا بە تەواوەتی جەستەیان ئامادەبێت بۆ ئەو سەرکێشیە گەورەیەی کە بە نیازن ئەنجامی بدەن.
زنجیرە چیاکانی هیمالایا زۆر فراوانن و بە دیاری کراوی ئەو گروپە شاخەوانییە دوو لوتکەیان هەڵبژاردووە کە لوتکەی هانتاگلیا و لوتکەی لینینایە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی