بیرە نەوتێک لە کەرکوک _ وێنە: ئاژانسەکان
لە مانگێکدا 14 دۆلار بەرز بووەتەوە
نرخی نەوت دابەزی
964+
فەرمان سادق
دوای هەفتەیەک لە بەرزبوونەوە، نرخی نەوت لە دوو رۆژی رابردوودا رووی لە دابەزینە.
ئەمڕۆ هەینی 14.4.2023، نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان زیاتر لە 30 سەنت دابەزی، لە دوو رۆژی رابردووشدا زیاتر لە دۆلارێک دابەزیوە.
ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوتی برێنت بە 85.88 دۆلار لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە لەماوەی مانگی رابردوودا بەرزترین ئاست کە تۆماری کردووە لە 12.4.2023 بووە، واتە چوارشەممەی رابردوو کە نرخەکەی گەیشتە 87.31 دۆلار.
لەماوەی مانگێکدا بەپێی ئامارەکان، نرخی نەوت لە72.50 دۆلار بووەتە 85.88 بۆ 86 دۆلار، بەمەش دەردەکەوێت کە 14 دۆلار بەرز بووەتەوە.