ئەرشیفی هونەرمەندانی زاخۆ ئاو بردی

+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە لافاوەكەی دوێنێ شەودا ئاو چووە باڵەخانەی سەندیكای هونەرمەندان، سەرجەم ئەرشیفی هونەرمەندا لەناوچووە.

كتێب و وێنە وسیدی و تەواوی بابەتە مێژوویەكان تەڕبوون و ئاو چوەتە تەواوی ژوورەكانی باڵەخانەی سەندیكاكە.

دلێر کامیران، بەرپرسی سەندیکای هونەرمەندانی زاخۆ بۆ 964 وت،  ئێمە بەناچاری لەم بینایە ماوین، پێشتریش دەمان زانی مەترسی لەسەرە بەڵام لەبەر نەبوونی شوێن لێرە ماونەتەوە.

سەرجەم كەلوپەلەكان و پێداویستیەكانی هونەرمەندان باران تێكیداون، ئێستا كەس ناتوانێ بچێتە باڵەخانەكەوە لەبەر باران و قوڕ، دلێر كامەران وای وت.

سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لقی زاخۆ، ساڵی 2007 دامەزراوە، 151 ئەندامی هەیە و زیاتر لە 20 ئەندامیان ژنن.

پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد