زیانى نزیكه‌ى 200 ملیۆن دینار به‌ر سه‌یرانگه‌یه‌كی گه‌لى شێرانه كه‌وتووه
964+
هه‌ژین فه‌تاح – دهۆك
به‌هۆى بارانبارینێكی زۆره‌وه سه‌یرانگه‌یه‌كی سنوورى ناحیه‌ى دێره‌لووك، زیانى به نزیكه‌ى 200 ملیۆن دینار به‌ركه‌وتووه و خاوه‌نه‌كه‌شی ده‌ڵێت، تا دێت زیانه‌كانى زیاتر ده‌بن.
هه‌رمان سدقى، خاوه‌نى سه‌یرانگه‌ى گه‌شتیارى گه‌لى شێران له سنوورى ناحیه‌ى دێرلووك به 964ـى وت “كه‌پره گه‌شتیارییه‌كانمان كه ژماره‌یان 30 دانه‌یه ژێر ئاو كه‌وتوون له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ى شوێنى گه‌شتیاری به ته‌واوى ئاوبردونى”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له‌سه‌ر روبارى شێرانكێ كه ئه‌و رووباره به‌ناو سه‌یرانگه‌كه‌یدا تێده‌په‌ڕێت، 13 سه‌یرانگاى تر هه‌ن و ئه‌وانیش زیانیان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام سه‌یرانگه‌كه‌ى خۆی به نزیكه‌ى 200 ملیۆن دینار زیان خه‌ملاند.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن