“بۆ گوندنشینان و سەرجەم کانگاکانی چەگل و قومی نزیک لە زێی گەورە دوور بکەونەوە”

964+

فەرمان سادق

پارێزگاری هەولێر ئاگاداری سەرجەم گوندنشینان و خاوەن کانگاکانی چەگل و قومی نزیک زێی گەورە دەکاتەوە لەم ماوەیەدا لە زێی گەورە دوور بکەونەوە.

کەمێک پێش ئێستا پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا داوا لە خەڵکی ناوچەکانی نزیک لە زێی گەورە دەکات کە لە زێیەکە دوور بکەونەوە.

بە هۆی هاتنی ئاوێکی زۆر لە سنووری لقەکانی زێی گەورە، کە بە هۆیەوە ئاستی ئاوی زێی گەورە زۆر زیادی کردووە، ئاگاداری تەواوی گوندنشینانی نزیک زێی گەورە و سەرجەم کانگاکانی چەگل و قومی سەر زێی گەورە و تەواوی هاوڵاتییان دەکەینەوە، لەم ماوەیەدا لە زێی گەورە دوور بکەونەوە و بە هیچ شێوەیەک نزیکی زێ نەبنەوە.