تیپی بالەی یانە هەولێر. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌مڕۆ ركابه‌رییه‌كانی باله‌ی عێراق له سلێمانی ده‌ستپێده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
گردبوونه‌وه‌ی دووه‌می قۆناغی كۆتایی خولی باله‌ی عێراق له سلێمانی ده‌ستپێده‌كات، چوار یانه‌ی به‌هێز تا پێنجشه‌ممه ركابه‌ریی ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ركابه‌رییه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی باله‌ی یانه نایابه‌كانی عێراق “چوارگۆشه‌ی زێڕین” له هۆڵی پێشمه‌رگه له سلێمانی ده‌ستپێده‌كات.
هه‌ر چوار یانه‌ی “پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، هه‌ولێر، شوڕته و غازی جنووب” له ركابه‌رییه‌كان به‌شدارن.
یارییه‌كان ئه‌مشه‌و كاتژمێر 09:00 به دیداری نێوان غازی جنووب و هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات، دواتر له كاتژمێر 11:00 پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و شوڕته به‌یه‌كده‌گه‌ن.
به پێی خشته‌ی یارییه‌كانی گردبوونه‌وه‌كه، سێشه‌ممه پشوو ده‌بێت، دواتر چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه یارییه‌كان درێژه‌یان ده‌بێت.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، گردبوونه‌وه‌ی سێیه‌م له هه‌ولێر هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كرێت، پاشان گردبوونه‌وه‌ی چواره‌م و كۆتایی له به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت و پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه ده‌رده‌كه‌وێت.
ئێستا له خوله‌كه‌دا یانه‌ی غازی جنووب به 40 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مه، شوڕته به 38 خاڵ له پله‌ی دووه‌مه و هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پله‌ی سێیه‌می به 33 خاڵ گرتووه، یانه‌ی هه‌ولێر له دواپله‌ی ریزبه‌ندییه به 29 خاڵ.