خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ ببینە
ئه‌مڕۆ هه‌ولێر به‌بێ راهێنه‌ر و شه‌ش یاریزان یاریی ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له خولی نایابی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر له به‌غدا یاریی ده‌كات، شه‌ش یاریزانی تیپه‌كه‌ش به هۆكاری جیاجیا به‌شداریی ناكه‌ن و راهێنه‌ره‌كه‌شی ناتوانێت له ناو یاریگه ئاماده‌بێت.
له گه‌ڕی 23ی خولی نایابی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی شه‌عب له به‌غدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی حدوود ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه كاتژمێر 03:30 ده‌ستپێده‌كات و ئه‌وه‌ی كێشه‌یه بۆ یانه‌ی هه‌ولێر، به‌شدارینه‌كردنی شه‌ش یاریزانی تیپه‌كه‌یه له یارییه‌كه، كه به هۆكاری پێكان و هه‌روه‌ها كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارتی زه‌رده‌وه به‌شداریی ناكه‌ن، ئه‌وانیش “زه‌ید جه‌مال، ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ، ئه‌حمه‌د ئیبراهیم، ئه‌یمه‌ن ته‌ڕابلوسی، عه‌بدولقادر ئه‌یوب و مه‌حمود خه‌لیل”.
یانه‌ی هه‌ولێر له په‌یجی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك ئه‌و زانیارییانه‌ی پشتڕاستكرده‌وه.
هه‌روه‌ها له یارییه‌كه‌دا عه‌باس عوبێد راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له یاریی رابردوودا به كارتی سوور ده‌ركرا، له یاریی ئه‌مڕۆدا ناتوانێت له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌یدا بێت و بۆی هه‌یه له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه ئاماده‌بێت.
یانه‌ی قه‌ڵا و مناره ئێواره‌ی دوێنێ له به‌غدا یه‌كه‌یه‌كی مه‌شقی له یاریگه‌ی زه‌وڕا ئه‌نجام دا و خۆی بۆ یاریی ئه‌مڕۆ ئاماده‌كردووه.
یانه‌ی هه‌ولێر ئێستا له پله‌ی 13ی ریزبه‌ندیی خولی عێراقه و 28 خاڵی هه‌یه، له كاتێكدا یانه‌ی حدوود له پله‌ی 11یه و 31 خاڵی هه‌یه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
حدوود – هه‌ولێر 03:30
قوه‌ی جه‌وییه – كاره‌با 09:30
نه‌فتی به‌سڕه – كه‌ربه‌لا 09:30
نه‌فتی میسان – ته‌ڵه‌به 09:30.