ئەم وێنەیە لە ئەكاوتنی سەرۆكی شارەوانی بنەسڵاوە وەرگیراوە.
دار و گوڵەكانی جووت سایدی بنەسڵاوە سەرپەلكران
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
شارەوانی بنەسەڵاوە هەڵمەتێكی بۆ رێكخستنەوەی دارو گوڵەكانی جووت سایدی شەقامی شارەوانی بنەسڵاوەی دەستپێكرد.
جووت سایدەكە نزیكەی نیو كیلۆمەترە، شارەوانی بنەسڵاوە نێوان دوو شەقامەكەی پاككردەوە و كێڵای و نەمامەكانی هەڵپاچی.
هەر نەمامێك خراپبووبێت هەڵكەنراوە و نەمامی نوێ لە شوێنەكەی دانراوە، هەر گوڵێكیش وشك بووبێت هەڵكەنراوە و گوڵی نوێی چێنراوە.
رێكخستن بۆ سیستمی ئاوی نەمامەكان كراوە، ئەم بەهارە گوڵ و دارەكان بە سیستمی قەترە ئاویان پێدەگات ونەمامەكان بە سەوزی دەمێننەوە.
هەڵمەتەكەی شارەوانی بنەسڵاوە لە سەرجەم شەقامەكان بەردەوامدەبێت و چەندین جۆر نەمام و گوڵی نوێ دانراون بۆ ئەوەی لە شەقامەكان بچێنرێن.
بنەسڵاوە دەکەوێتە باکووری خۆرھەڵاتی شاری ھەولێر، ڕێژەی دانیشتووانی لە ساڵی 2010دا گەیشتووە بە 217 هەزار و 380 کەس