“پێشێلکردنی سەروەری سلێمانی قبوڵکراو نییە”

964+

فەرمان سادق

لەسەر هێرشە ئاسمانییەی شەوی رابردوو بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراقی دەگاتە سلێمانی و دەڵێت: ئاسایشی سلێمانی، ئاسایشی هەموو عێراقە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 8.4.2023، شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئاسایشی شارەکە کۆبووەوە.

ئامانج لە سەردانەکە لێکۆڵینەوە بووە لە هێرشە ئاسمانییەکەی نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.

ئەعرەجی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند کە ئاسایشی شارەکە، ئاسایشی هەموو عێراقە.

دەشڵێت: سەرۆکوەزیران بە پەرۆشە بۆ سەقامگیری ئاسایشی هەموو عێراق، زیاتر وتیشی “پێشێلکردنی سەروەری هەر شارێکی عێراقی، پێشێلکاریی سەروەری هەموو عێراقە و ئەمەش قبوڵکراو نییە”.