لە کەرکوک

ژنێك لەناو ماڵەكەی خۆیدا كوژرا

964+
كاروان ساڵحی – كەركوك

تەرمی ژنێك لەناو ماڵێك لە گەرەكێكی باشووری كەركوك دۆزرایەوە، دوای چەند كاتژمێرێك لە رووداوەكە پۆلیسی كەركوك دەستگیرکردنی بکوژەکەی راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە 8.4.2023، تەرمی ژنێكی 58 ساڵ لەناو ماڵەكەی خۆی لە گەڕەكی عەدەن لە شاری كەركوك دۆزرایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەست 964 کەوتووە، ژنەکە پێش ئەوەی بخنکێندرێت ئەوا ئەشكەنجەیەكی زۆری درا بوو.

پۆلیسی كەركوك، لەسەر رووداوەکە بە 964ـی وت، دوای لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە لە ماوەیەكی كەم تواندرا بكوژەكە دەستگیر بكرێت.

عەقید عامر نوری شوانی، وتەبێژی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، دوای لێكۆڵینەوەی ورد لەلایەن بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی كەركوك و بنكەی پۆلیسی میقداد توانیان لە ماوەی تەنیا سێ كاتژمێردا، بكوژەكە دۆزرایەوە و دەستگیر کرا.

زیاتر وتی “بکۆژ بەپێ مادەی 406 یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، جارێ نامەنەوێت هۆكاری كوشتنەكەی ئاشكرا بكەین لەبەر چەند هۆكارێك، بەڵام بكوژەكە دانی بە تاوانەكەی داناوە”.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق