قەر و گوڵەزەر چیرۆکی دوو ئەوینداری بەیەکەنەگەیشتوو
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
قەرەو گوڵەزەر چیرۆکی نێوان دوو ئەویندارە، مێژووەکەی دەگەڕێتە بۆ 500 ساڵ پێش ئەمڕۆ. (قەر) کوڕە شازادەیەکی بنەماڵەیقاجارییەکانە و (گوڵەزەر) کچی کەسایەتیەکی باشا ئاغاییەکانی دۆڵی ئاکۆیەتی باشووری کوردستانە بەناوی حەمەد ئاغای باشاغا.
ئەوینداری نێوان ئەم کچ و کوڕە هەڵبەزو دابەزی زۆری تێدایەو بەچەندین جۆر باسی هۆگری و عەشقی نێوانیان کراوە، بەڵام ئەوەی تائێستا ساغبووەتەوە ئەوەیە کە ئەم دوو ئەویندارە بەیەک نەگەیشتون و بەناکامی سەریان ناوەتەوە، و دوای مردنیشیان بەتەنیشت یەکترەوە نێژراون و گۆڕەکانیان تائێستاش ماوەتەوە کە دەکەوێتە گوندی پڵینگان لە ڕۆژئاوای ناحیەی سەرکەپکانی سەر بە قەزای رانیە.