“بەو شێوەیە كڕین و فرۆشتن مەكەن”

وەبەرهێنانی گەرمیان لە هاوڵاتیان نیگەرانە

+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، بەوشێوەیە كڕین و فرۆشتن مەكەن.

ئاگادارییەكە بەم شێوەیە لە پەیجی فەرمی وەبەرهێنانی گەرمیان بڵاوكراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان سەرجەم هاوڵاتیان و سودمەندبوان و کۆمپانیا و نوسینگەکانی کرین و فڕۆشتنی خانوبەرە ئاگادار دەکاتەوە  کە  بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو شێوازە کڕین و فرۆشتنەدا نیە کە لە بازاری ئازاددا ڕاستەوخۆ لە نێوان هاوڵاتی و کۆمپانیاکان و نوسینگەکان ئەنجام دەدرێت.

لە بەشێكی تری روونكردنەوەكەدا هاتووە، لە پڕۆسەی كڕین و فرۆشتندا هیچ بەرپرسیاریەتییەك هەڵناگرن و لەبەرامبەر پێدانی پارە بە هیچ نوسینگەیەکی کڕین و فڕۆشتنی خانووبەرە  لە بەرامبەر کڕینی خانوو لەلایەن خوودی هاوڵاتییەوە  .

لە كۆتای روونكردنەوەكەدا  ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکانیش دەکاتەوە کە لە بەرامبەر هەبوونی هەر جۆرە حاڵەتێکی لەم شێوەیە و سکاڵای هاوڵاتیان ئەوا دووچاری رێکاری یاسایی دەکاتەوە.

هونەر مەحمود، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان ئەم قسانەی كردووە و لە پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاوبووەتەوە.