30 ماسیگر لە دهۆک دەستگیر کران

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لەسەر راوکردنی ماسی، لە دهۆک 30 کەس بە 10 ئۆتۆمبێلەوە دەستگیر کران.

ئەو 30 ماسیگرە، دوێنێ شەو لەو کاتەدا دەستگیر کراون کە خەریکی راوی ماسی بوون لەسەر رووباری دیجلە و بەنداوی موسڵ، بە قسەی فەرماندەی هێزی پاراستنی ژینگەی دهۆک بێت، تۆڕەکانیان پڕ لە ماسی کردبوو.

عەمید جەمال سەعدو، فەرماندەی هێزی دهۆکی پاراستنی ژینگە بە 964ـی وت، درەنگانی شەوی رابردوو ئەو 30 ماسیگرە لەسەر بەنداوی موسڵ گیراون، 10 ئۆتۆمبێلیشیان لەلا بووە.

لە دهۆک 30 ماسیگر دەستگیر کران

فەرماندەی هێزی پاراستنی ژینگەی دهۆک باسی لەوەشکرد کە ئەوان لە رێگای تۆڕەوە ژمارەیەکی زۆری ماسیان راو کردبوو.

964 دەزانێت، ساڵانە لە 5ـی ئادار تاوەکو 5ـی حوزەیران راوی ماسی قەدەغە دەکرێت کە کاتی زاوزێی ماسییە.