به‌نداوێك لە بجیل و دوو پۆند لە دینارتە جێبەجێ ده‌كرێن
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
لە سنوری ناحیەی بجیل به‌نداوێك بە بەرزی 13 مەتر و نیو، لەگەڵ دوو پۆندی تر لە سنوری ناحیەی دینارتە لە ئێستا دا لەژێر قوناغی جێبەجێکردنن.
ئەندازیار رەمەزان شەریف، بەرێوەبەری ئاودێری لە قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت “به‌نداوی بجیل لە رێکەوتی6.2.2023 دەستکراوە بە دروستکردنی، لە 10% پرۆژەکە تەواو بووە، بەرزیه‌كه‌ی 13 مەتر و نیوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بودجەكه‌ی ئه‌و به‌نداوه 312 ملیۆن و 760 هەزار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه، ماوەی ته‌واوكردنى پرۆژەکە 520 رۆژە.
به‌قسه‌ى رەمەزان شەریف، بە تەواوبوونی ئه‌م به‌نداوه، 150 بۆ 200 هەزار مەتر سێجا ئاو گلده‌درێته‌وه، وتیشی “به‌هۆیه‌وه 80 دۆنم زەوی بەراو دەکات، سێ بۆ چوار هەزار سەر ئاژەلیش سوود لێوەردەگرن، جگە لەمەش سوودی بۆ کەرتی گەشتیاریش هه‌یه”.
هاوكات ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه دوو پۆندی بچووکى ئاویش لە سنوری ناحیەی دینارتە لە قۆناغی جێبەجێکردنن، وتشی یه‌كه‌میان له گوندی مەزرینگان و ئەوەی تریش لەگوندی بامشمش”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاودێرى ئاكرێ، بودجەی ته‌رخانكراو بۆ دروستكردنى ئه‌و دوو پۆنده 73 ملیۆن دینارە، هەریەک له‌و پۆندانه‌ش 20 تا 40 دۆنم بەراو دەکات و به‌سه‌دان سه‌ر ئاژه‌ڵیش سووجدیان لێ ده‌بینێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن