سفرەی رەمەزان پێکهاتەکانی زاخۆی کۆکردەوە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
سفرەی رەمەزان، سەرجەم پێکهاتەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کۆکردەوە.
خوانەکە بۆ بەربانگی ئێوارەی ئەمڕۆی دووشەممە 3.4.2023 بوو کە داوەتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.
بەرپرسانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێن، ئامانج لەو خوانە زیاتر گرنگیدان بووە بە ئاشتەوایی و پێکەوە ژیان، بۆ ئەمەش 250 بۆ 300 کەسایەتی داوەت بوون.
ئەمە یەکەمجار نییە ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ چالاکی لەمجۆرە ئەنجامبدات، لە رەمەزانی رابردووش 500 کەس لەناو پارکی شەهیدان بەیەکەوە فتاریان کردەوە.
شڤان عەبدی، بەرپرسی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ بۆ 964 وتی، مەبەستمان تەنیا ئەوەیە ئەو ئاشتی و پێکەوە ژیانەی هەیە زیاتر پەرەی پێبدەین و وێنەی جوانی زاخۆ زیاتر دیار بکەین.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق