چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر بودجە كۆدەبێتەوە

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە یاسای بوجە رۆژی چوارشەممە كۆدەبێتەوە

پڕۆژەكە رۆژی یەكشەممە لە لیژنەی دارای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوو، پاش گفتوگۆ تاوتوێ رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كرا.

ئومێد محەمە، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ، بە تۆڕی 964ی راگەیاند:” رۆژی
چوارشەممە بە وردی گفتوگۆ لەبارەی بڕۆژە یاسای بوجەوە دەكرێت و خوێندنەوەی یەكەمی بۆدەكرێت.

لە بودجەی گشتیی ئەمساڵدا، نرخی فرۆشتنی یەک بەرمیل نەوت بە 70 دۆلار دیاریی کراوە و گوتی: “لە بودجەی گشتیی ئەمساڵدا، بڕی نەوتی هەناردەکراو، رۆژانە بە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل دیاریی کراوە.

رێبوار هادی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە تۆڕی 964ی راگەیاند:” تێبنیان لەسەر چەند خاڵێكی پڕۆژە یاساكە هەیە بەڵام لە خوێندنەوەی یەكەمدا تەنها دەیانەوێت بەوردی چاودێری پڕۆژە یاساكە بكەن.

پرۆژەیاساکانی بودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025 و داهاتی فرۆشتنی نەوت لە بودجەی گشتییدا، بە 117 تریلیۆن و 252 ملیار دینار خەملێنراوە و داهاتی نا نەوتیش، 17 تریلیۆن و 301 ملیار دینارە.