دوو نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی تێدایه‌

هاوڵاتیانی به‌رده‌ڕه‌ش ره‌خنه‌یان له‌ كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌یه‌

964+

زەید کۆچەر – بەردەڕەش

هاوڵاتیانی به‌رده‌ڕه‌ش گله‌یی و ره‌خنه‌یان له‌ نه‌خۆشخانه‌ و كه‌رتی ته‌ندروستی قه‌زاكه‌یان هه‌یه‌، پێیان وایه‌ نه‌خۆشخانه‌ و پێداویستییه‌كان له‌وپه‌ڕی خراپیدایه‌.

خزر ساڵح، بەڕێوەرەبەری تەندروستغی بەردەڕەش بە 964ی وت،  کردنەوەی بەشی فریاکەوتنی خێرا لە نێو بنکەیەکی تەندروستی بۆ ئەوە بووە، پێشتر لە قەزای بەردەڕەش بەشی فریاکەوتن بوونی نەبووە، کە ئەمە دەبێتە بەشی پێشوازی فریاکەوتنی خێرا لە بنکەکە، هەروەها دەبێتە سەرەتایەک بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش لە داهاتوودا.

لە قەزای بەردەڕەش لە سالی 2013 بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەکی 100 قەڕوێڵەیی دانراوە، کەچی تەنها 5% کارەکانی تەواو کراوە، هەروەها نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش، بەردی بناغەی لە ساڵی 2022 بۆ دانراوە و نزیکەی نۆ مانگە تەواو بووە و تا ئێستا کەرەستەی بۆ دابین نەکراوە و پزیشکی نییە و دەرگاکانی بە رووی هاولاتیاندا داخراون.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا