راهێنەرێکی لەشجوانی:لە رەمەزاندا پیاوان زیاتر لە ژنان دەچن بۆ وەرزش
+964
ئاودێر عومەر
رێشما خاتوونێکی راهێنەرە، چەندین ساڵە راهێنان بە ژنان دەکات و رێنمایی وەرزشی و تەندروستیان پێدەدات.
رێشما باسی کەمبوونەوەی ژمارەی ژنان دەکات لە هۆڵەکانی لەشجوانی لە مانگی رەمەزاندا و دەڵێت، رێژەی ژنان پێش رەمەزان زۆر زیاتر بوو.
پێچەوانەی بەشەکەی تر رێژەی پیاوان لە مانگی رەمەزان زۆر زیاترە لە هۆڵەکە
شەوانی رەمەزان بەراورد بە شەوانی مانگەکانی دیکەی ساڵ، هاوڵاتیان کاتیان زیاتر دەبێت بۆ بەشێک لە چالاکییەکان، بە تایبەت وەرزشکردن، بەڵام بۆ ژنان وەک باسیدەکەن مانگی رەمەزان بەهۆی زیاتربوونی ئەرکیان لەناو ماڵ، دەرفەتیان بۆ چالاکی جەستەیی کەمترە.