دوای ساڵێک لە دروستکردنی
شەقامەکانی ناوچەی پیشەسازی بەردەڕەش کۆنکرێت دەکرێن
964+
زەید کۆچەر- بەردەڕەش
بڕیارە لە ماوەی ساڵێکدا سەرجەم کۆڵانەکانی ناوچەی پیشەسازی بەردەڕەش کۆنکرێت بکرێت و لەگەڵ ئەوەشدا ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبای بۆ تەواو بکرێت.
کۆڵانە 20 مەتریەکانی ناوچەی پیشەسازی بەردەڕەش تا ئێستا خۆڵن، تا ئێستا ملیارێک و 600 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.
سیروان حەسەن قادر، سەرۆکی شارەوانی بەردەڕەش بە 964ی وت “ساڵێک دەبێت ناوچەی پیشەسازی بەردەڕەشمان گواستۆتەوە، پارێزگای دهۆک گوژمەی تەرخانکردووە بۆ کۆنکرێتی شەقامەکان و دانانی ئاوەڕۆ و کارەبا، بەمزوانە بەڵێندەرەکە دەستپێدەکات”.
بە وتەی سەرۆکی شارەوانی بەردەڕەش، لەماوەی ساڵێکدا سەرجەم ئەو خزمەتگوزاریانە تەواو دەبن.
لەبارەی هەڵنەبژاردنی قیڕ لەبری کۆنکرێت، سیروان حەسەن دەڵێت: قیڕ بە کەڵکی ئەو شوێنە نایەت، چونکە هاتوچۆی بەسەرەوەیە و زوو تێکدەچێت.
ماوەی ساڵێک دەبێت، ناوچەی پیشەسازی بەردەڕەش دروستکراوە، بەڵام هێشتا شەقامەکانی خۆڵن و ئاوەڕۆ و کارەبای نیە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی