دزه‌كان سه‌رمایان كرده ده‌رفه‌ت و محاویلەى گرده‌سێنیان دزى
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
شەوی رابردوو له دوو گوندی سنوری ناحیەی گردەسینى سه‌ر به قه‌زاى ئاكرێ، دوو محاویلەی کارەبا دزراون، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت “دزه‌كان سه‌رماى شه‌وی رابردوویان به ده‌رفه‌ت زانیوه بۆ ئه‌و دزیكردنه”.
ئەحمەد سلێمان، بەرێوەبەری ناحیەی گردەسین بە تۆڕی964ی وت “شەوی رابردوو لە گوندی تلبوک و سەرەدەریان لە سنوری ناحیەکە، چەند کەسێک چەند محاویلەیەکيان دزيوه، ئەوەی دیارە ژمارەی ئەو محاویلانەی کە دزراون دوو دانەن، بەڵام هێشتا لێکوڵینەوەکان کۆتایی نەهاتوون پێدەچێت ژمارەیان هێشتا زیاتر بێت.”
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، پێشتر لەسنووری ناحیەی رۆڤیاى سەر بە قەزای بەردەڕەش و چەند ناوچەیەکی دیکە ئەم دیاردەیە هەبووە، بەڵام لە سنووری ناحیەی گردەسین، یەکەمجارە محاویلە بدزرێن، وتیشی “سەرما سۆڵەی شەوی رابردوویان بە دەرفەت زانیوە بۆ ئەم دزیكردنه‌یان”.
ئەحمەد سلێمان وتیشی “پۆلیس و دەزگە ئەمنیەکان سەرقاڵی لێکوڵینەوەن، تا ئێستا هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە، بەڵام ئێمە دڵنیایی دەدەین کە دزه‌كان دەستگیر دەکرێن و سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن