خوێندكارەكان سەرمایانە

بەشەناوخۆییەكانی دهۆك و هەولێر بێ خزمەتگوزارین و سلێمانی كێشەیان نییە

+964
شەپۆلێكی سەرما رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی هەولێر و دهۆك دەڵێن كێشەی گەرمكەرەوە و نەوتیان هەیە و لە سلێمانیش هیچ كێشەیەك نییە.

گەیلان سدیق ، خوێندکاری  بەشەناوخۆیی زانکۆی دهۆکە بە 964ی وت:” ئێمە پێویستمان بەنەوتە، چونکە کەش و هەوای ئیستا دووبارە بووە بە سەرما و نەوتمان نییە بیکەینە زۆپاکانەوە.

مەردان ئەتروشی، بەرێوەبەری بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی دهۆک بە 964 ی وت:” ئێمە هەموو ساڵێک لە سەرەتای وەرزی زستانەوە نەوت دابین دەکەین بۆ خوێندکارەکانمان لە قەزا و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای دهۆک کە پەیمانگا و کۆلیژەکانیان سەر بە زانکۆی دهۆکن.
لە سنوری پارێزگای دهۆك لە ئاکری، ئامیدی، شێخان ، بەردەڕەش، سێمێل و نێو سەنتەری قەزای دهۆک بەشەناوخۆیی هەیە.
ئەمە بۆ جاری یەکەمە لە مانگی نیسان بەم شێوازە کەش و هەوا سارد بێت و بەفر ببارێت.

گرفتی سەرما و نەبونی نەوت و گەرمكەرەوە لە بەشەناوخۆییەكانی هەولێریش هەیە.

‎ قوتابیەك لە بەشە ناوخۆیی شەهید شەوكەت كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت
بە تۆری 964 وت:” شەهید شەوكەت تا  بڵێی بێ خزمەت گوزاریە  بە هیچ شێوەیەک زۆبا و نەوت نیە.

‎وتیشی، ئاوی گەرمیان نەماوە تا ئێستاش كێشەی بۆیلەریان بۆ چارەسەر نەكراوە هەمیشە بێ ئاوی گەرمن لە كاتژمێر 8:00ی شەو تا 11:00ی شەو  ئاوی گەرمیان هەیە.

‎بەشە ناوخۆیی شەهید شەوكەت، نزیكەی 1000 قوتابی تێدایە، هەمویان بە دەست نەبونی خزمەت گوزارییەوە دەنالێنن.

ئەم كێشەیە لەم چەند رۆژەدا و لەگەڵ هاتنی سەرماوسۆڵەدا لە سلێمانی نییە.

خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی قلیاسان و عەواڵ و بەختیاری و چوارچرا و مەجیدبەگی کوڕان بە 964یان وت، لەکاتی ساردو سەرمای ئەمشە و گەرمکەرەوە کارەباییەکان و کۆندێشن و هیتەرو سپلێتەکان پێدەکەین و کێشەی سەرمامان نیە ئەوەش بەهۆی ئەوەی کارەبا لەم وەرزەدا و لەڕەمەزاندا باشترە