پۆلی قوتابخانەیەک لە هەولێر. وێنە:سۆشیال میدیا
وەزارەتی پەروەردە
بۆ ساڵی داهاتوو گۆڕانکاری لە بازنەی یەکەم دەکات
964+
فەهمی نەبی
وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت بۆ ساڵی نوێی خوێندن لەبازنەی یەکەم گۆڕانکاری لە شێوازی پیادەکردنی مامۆستای وانەکان دەکات و دەیگۆڕێت بۆ مامۆستای پۆل.
گؤڕانکاری لە مامۆستای وانە بۆ مامۆستای پۆل، بەو واتایە دێت لەمەوبەر بەگشتی لە هەریەکە لە بازنەی یەکەم پۆلی یەک، دوو و سێ، وانەکان دابەش دەکران بەسەر مامۆستاکان، بەجۆرێک هەر وانەیەک مامۆستایەک دەیوتەوە، بەڵام بەگوێرەی گۆڕانکارییە نوێیەکە، سەرجەم وانەکانی هەر پۆلێک دەدرێت بە دوو مامۆستا و ئەوان سەرجەم وانەکان دەڵێنەوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، لە کۆبونەوەی رۆژی 30.3.2023 -ی ئەنجومەنی وەزارەت ئەو بڕیارەی داوە.
لە کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزارەت کۆمەڵێک بڕیاری نوێ دراون، سەرجەمی خاڵەکانی کۆبونەوەکە بەگوێرەی یاسای پەروەردە و فێرکردنی ژمارە 13ی ساڵی 2022 دەبێت بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024 پیادەدەکرێت.
وابڕیارە یاسای نوێی پەروەردە بکرێتە کتابێک و بۆ هەموو ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بنێردرێت.