شۆرتی کارەبا دوکانێکی سوتاند
964+
شیراز عەبدوڵا
لە ناحیەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر، ئاگر لە دوکانی هاوڵاتیەکی عەرەب کەوتۆتەوە بەهۆیەوە هیچی بۆ دەرنەچووە.
ئەو هاوڵاتییە لە بنەڕەتدا خەڵکی موسڵە و لە قوشتەپە دادەنیشێت، لەنێو دوکانەکە کاری بەرگدووری و قوماشفرۆشی کردووە.
شایەدحاڵەکان دەڵێن ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە.
خاوەنەکەی دەڵێت نزیکەی هەشت ملیۆن دینار زیانم بەرکەوتووە.