لە چەند شوێنێكی دیكەش تاسە كۆنەکان لادەبرێن
تاسە كۆنەكان لابران و تاسەی نوێ دانران
+964
كوردستان ئەحمەد
تاسە پلاستیكییەكانی بنەسڵاوە و بیركۆتی نوێ لەلایەن هاتوچۆی هەولێرەوە نۆژەنكرانەوە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە فەیسبوكی خۆی وێنەی ژمارەیەك كارمەندی هاتوچۆی داناوە سەرقاڵی لابردن و چاككردنی تاسەكانی هەولێرن.
وتەبێژی هاتوچۆ نوسیویەتی: لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێرەوە تاسە پلاستیکییەکانی سەر رێگای کۆنی بنەسڵاوە و بیرکۆتی نوێ نۆژەنکرانەوە، لە شوێنی تاسە كۆنەكان، تاسەی تازە دانران.
فازڵ حاجی دەشڵێت: ”ئەو تاسانە کاریگەریەکی زۆریان هەیە لەسەر پابەند کردنی شوفێران بە کەمکردنەوەی خێرایی بۆ رەخساندنی هەلێکی گونجاو بۆ پیادەکان بۆ پەڕینەوە.
ئامانجمان سەلامەتی هاوڵاتیان و شۆفێرانە و لە چەند ناوچەیەكی دیكەش تاسە كۆنەكان نۆژەندەكرێنەوە و تاسەی پلاستیكی نوێ دادەنرێن”، فازڵ حاجی وای نوسیووە”.