شەممە سریانییەكان دەوام ناكەن

پشووی رۆژی شەممە لە قوتابخانەكان هەڵوەشایەوە

+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رۆژی شەممەی كردە پشوو بۆ سەرجەم قوتابخانەكانی سریانییەكان لە هەرێمی كوردستان، ئەم پشووە قوتابخانەكانی دیكە ناگرێتەوە.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ” پێشتر وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، كە رۆژی 1.4.2023 بەهۆی ئەوەی سەری ساڵی سریانییەكانە لە قوتابخانەكان دەكرێتە پشوو، ئەم پشووە قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە و تەنیا قوتابخانە سریانییەكان دەگرێتەوە،
لە رۆژی شەممە کە دەکاتە 1ی نیسان لە سەرجەم قوتابخانەكان دەوامی فەرمییە و تاقیكردنەوەكان ئەنجامدەدرێن

سیوەیلی وتیشی، قوتابخانەکان دەتوانن تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلەکانی نۆی ی بنەڕەتی و 12 ی ئامادەیی ئەنجام بدەن بە گوێرەی ساڵنامەی خوێندن

لە رۆژی 1ی نیسانی  هەموو ساڵێك سەری ساڵی سریانییەكانە لە هەرێمی كوردستان ئەو رۆژە دەكرێتە پشوو لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و هەر كارمەنێكی سریانیش لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كارمەند بێت دەوام ناكات و لە پشوودا دەبێت.