درۆنێك له نزیك هه‌ولێر كه‌وته‌خواره‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
عه‌قید سه‌باح خدر وته‌بێژی ئاسایشی هه‌ولێر به تۆڕی 964ی وت، كه‌مێك پێش ئێستا درۆنێك له كۆمەڵگەی سێبیرانی نزیك هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
وتیشی، درۆنه‌كه هی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه و له كاتی مه‌شق و راهێنانه‌كان، به هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و زیانی به هیچ كه‌س و شوێنێك نه‌گه‌یاندووه.
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی 964، ئاسایشی هه‌ولێر لێكۆلێنه‌وه‌ی له شوێنه‌كه ده‌ستپێكردووه.