داشکان لە بلیتی فڕۆکە بۆ خانەنشینانی عێراق کرا
964+
فەهمی نەبی
لەمەوبەدوا هەر هاوڵاتیەکی عێراقی کە خانەنشین بووبێت، ئەگەر هێڵی ئاسمانی عێراقی بەکاربهێنێت بۆ گەشتکردن، بڕی %25 داشکان لە کرێی بلیتی فڕۆکەی بۆ دەکرێت.
ئەمڕۆ 28.3.2023 هێڵی ئاسمانیی عێراقی، کە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە خاوەنداریەتی دەکرێت، لە هەواڵێکدا ئەو دەرفەتەی بەخشی بە خانەنشینان.
لە هەواڵەکەدا ئەوە هاتووە، هەر خانەنشینێک ساڵانە دەتوانێت یەکجار ئەو دەرفەتە بەدەست بهێنن.
کەریم حازم، ئەندازیاری هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاندووە، داشکان لە بلیتی فڕۆکە لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و رەزاق سەعداوی وەزیری گواستنەوە بووە.