“تۆمەتبارێك پێش دەستگیرکردنی رووبەرووی پۆلیس دەبێتەوە”

964+

توانا نەقی

پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە کێشەی بۆ هاوسەر و خانەوادەکەی درووستکردووە.

پۆلیسی هەولێر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە تۆمەتبارەکە پێش دەستگیرکردنی رووبەرووی هێزەکانی   پۆلیس بووەتەوە و تەقەی کردووە.

ئەوەش هاتووە، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستگیراوە بەسەر چەکی جۆری دەمانچە و بڕێک مادەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی مادەکە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا باسی ئەوەش کراوە، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ماوەیەک پێش ئێستا دیسان کێشەی لەگەڵ برایەکیدا هەبووە و تەقەی کردووە و جارێکی دیکە دەستگیرکراوەتەوە.

لە ئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە دۆسییەکەی لە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی خێزانییە.