بەرهەمی گەنمی جوتیارانی دهۆک 300% زیاد دەکات
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
بۆ ئەمساڵ جوتیارانی دهۆک زەوییەکی زۆرییان بە گەنم و جۆ چاندووە و بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی شارەکەش دەڵێت بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی بەرهەم زیاتر دەبێت.
بەپێی بەدواداچوونێکی 964، دەرکەوتووە کە لە سنووری پارێزگای دهۆک 800 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم و جۆ چاندراوە.
پارساڵ 80 هەزار تۆن گەنم لە دهۆک بەرهەمهاتووە، بەڵام کشتوکاڵی دهۆک دەڵێت، ئەمە بەرهەمی 65%ـی زەوی چاندراو بووە، چونکە رێژەی 35%ـی گەنمی 2022 نەدروایەوە.
بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هێستا 2022 لە 2021 بۆ جوتیارانی دهۆک باشتر بوو، لە 2021 نزیکەی 60%ـی بەرهمەی چاندراو، بەقسەی کشتوکاڵی دهۆک نەدرواوەتەوە و بەرهەمی ساڵەکەش تەنیا 45 هەزار تۆن بوو.
ئەحمەد جەمیل، بەرێوەبەرێ گشتی چاندن لە پارێزگەها دهۆک بە 964ی وت، ئەمساڵ زەوی چاندراو بەراورد بە ساڵانی رابردوو زۆر زیادی کردووە، ئەمەش ئاماژەی ئەرێنییە کە بەرهەمی گەنمی چاندراو بەراورد بە 2022 زۆر زیاتر دەکات.
باشترین زەوی چاندن بۆ گەنم و جۆ لە سنووری بادینان دەکەوێتە دەشتی سلێڤانە، دەشتی فایدە، دەشتی ناڤ کۆرێ لە بەردەڕەش و ئاکرێ و دەشتی شێخان و زێ.
ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک پێشبینی دەکات بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی دهۆک بگاتە 300 هەزار تۆن.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق