پارێزگای هەولێر 15 رۆژ مۆڵەت دەداتە کۆمپانیاکانی گازی شل
964+
فەرمان سادق
پارێزگای هەولێر کۆمپانیاکانی گازی شل ئاگادار دەکاتەوە کە تانکەرەکانیان رەوانەی بەرگری شارستانی بکەن بۆ پشکنینی تەکنیکی.
ئاگادارییەکەی پارێزگای هەولێر بۆ کۆمپانیاکان بۆ ئەوەیە بەشداری لە پڕۆسەی پشکنینەکە بکەن و بۆ ئەمەش 15 رۆژ مۆڵەتیان پێدەدات.
مۆڵەتەکەی پارێزگای هەولێر لە ئەمڕۆوە 26.3.2023 دەستپێ دەکات تاوەکو 10.4.2023.
لە راگەیەندراوەکەی پارێزگای هەولێر هاتووە کە ئاگاداری کۆمپانیاکان دەکەین کە دەیانەوێت بەشداری پڕۆسەی پشکنینی تەکنیکی بۆ تەنکەرەکانی گواستنەوەی گازی شل LPG لە شاری هەولێر بکەن، بۆ ئەمە دەبێت لە بەڕیوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر خۆیان تۆمار بکەن.
“لە ماوەی دیاریکراویشدا هەر تانکەرێک ئەگەر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەکات مافی گواستنەوەی غازی شلی نابێت”.