ئاگر لە باڵەخانەیەكی هەولێر کەوتەوە
964+
مەریەم ئەحمەد – هەولێر
کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە شوقەیەکی ناو باڵەخانەیەک کەوتەوە لە نزیک مزگەوتی حاجی موراد لە شەقامی 60 مەتری هەولێر.
پەیامنێری 964 رایگەیاند، تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدان.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دەگوترێت هۆکاری ئاگرەکە تەقینی غاز بووە، بەڵام هێشتا تیمەکانی بەرگری شارستانی پشتڕاستی ئەوەیان نەکردووەتەوە.
شێخ كافێ ئەفسەر لە بەرگری شارستانی هەولێر بە تۆڕی 964ی راگەیاند، “ئاگرەكە بەهۆی تەقینی غازەوە بووە و توانراوە بە بێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی هەبێت كۆنترۆڵبكرێت”.
باڵەخانەكە چوار نهۆمە و ئاگر لە دەرەوە چووەتە ناو باڵەخانەكەوە.
زانیاری نوێ هات
سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە تۆڕی 964ی وت، “ئاگرەكە بەبێ زیان كۆنترۆڵكراوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەهۆی غازەوە روویداوە، هەندێك هاوڵاتی لە باڵەخانەكەدابوون، توانیمان دەریان بهێنین بەبێ زیانی گیانی”.