هه‌ڵدێراوه‌كه‌ى چیاى ئاسۆس گه‌یه‌ندرایه سلێمانى
964+
مه‌جید بیتوێنێ – رانیه
پیاوێك له چیاى ئاسۆسى ده‌ڤه‌رى راپه‌ڕین هه‌ڵدێرا و به‌هۆى سه‌ختى شوێنه‌كه‌ى له‌لایه‌ن تیمی فڕۆكه‌وانیه‌وه رزگار كرا، به‌رگرى شارستانیش ده‌ڵێت “دۆخى باش نیه و ره‌وانه‌ى سلێمانى كرا”.
ئەم بەیانییە کاتژمێر 10:30 پیاوێکی 50 ساڵ لە چیای ئاسۆس کەوتە خوارەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی بە کۆپتەر رزگاریانکرد.
پیاوەکە لەگەڵ هاوڕێیەکی بە چیای ئاسۆسدا هەڵگەڕاون لە ناحیەی بنگردی سەر بە دوکان، لەسەر چیاکە هەڵدێراوە و زۆری ویستووە تا دەربازیان کردووە.
عەلی قادر وتەبێژی بەرگری شارستانی رانیە بە 964ی وت، دەمودەست تیمەکانیان چوون بەهانای کەسەکەوە، بەڵام شوێنەکە ئەوەندە سەخت بووە نەیانتوانیوە رزگاری بکەن، بۆیە داوای هاوکارییان لە تیمی فرۆکەوانی سلێمانی کردووە و بە کۆپتەر رزگاریان کردووە.
پیاوەکە براوە بۆ نەخۆشخانەی قەڵادزێ و لەوێوە بەپەلە گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی، عەلی قادر دەڵێت ”حاڵی زۆر باش نییە”.