لە رانیە

500 کیلۆ دەنکە هەناری خراپ بوو دەستی بەسەردا گیرا

964+

فەرمان سادق

لە رانیە 500 کیلۆ دەنکە هەناری خراپ بوو دەستی بەسەردا گیردرا، لیژنەکانی قایمقامیەت دەڵێن ئامادەکرا بوو بۆ دروستکردنی سرکەی خۆماڵی.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 24.3.2023، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە دەستبەسەرداگرتنی نیو تۆن دەنکە هەناری راگەیاند.

لیژنەکە دەڵێت: ئەو دەنکە هەنارانە لە ماڵێکدا ئامادەکرابوو بۆ دروستکردنی سرکەی خۆماڵی، بەڵام دوای پشکنین دەرکەوت کەڕووی هەبوو، بۆیە شیاو نەبوو بۆ بەکارهێنان.

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە ئێوارەی ئەمڕۆ هەواڵەکەی لە پەیجی تایبەتی خۆیان بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت: لیژنەکە بڕیاری لەناوبردنی 500 کیلۆ دەنکە هەنارەکەی داوە، هەروەها رێکاری یاسایی بەرامبەر بە خاوەنەکەی گیراوەتەبەر.