بە تۆمەتی دزینی بڕێک ئاڵتون لە دهۆک کەسێک دەستگیرکرا

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

رۆژی چوارشەممە لە گەڕەکی کێڤڵا حەوشکێی دهۆک دزی لە ماڵێک کراوە و بڕێک ئاڵتون دزراوە، پۆلیسی شارەکە دەستبەجێ گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبارێکی دەستگیرکردووە.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئەو زانیارییانەی بە 964 دا.

پۆلیسی دهۆک دوو کەسیان بە تۆمەتی دزیکردنەکە دەستنیشانکردووە، بەڵام تەنیا یەکێکیان دەستگیرکراوە.

بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە قەزای سێمێل تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.

964 پرسیاری کرد لە پۆلیسی دهۆک کە ئایا بڕی ئاڵتونەکە چەند بووە کە دزراوە؟ بەڵام پۆلیس رەتیکردەوە بە دیاریکراوی ئاماژەی پێبکات و تەنیا وتی “بڕێک ئاڵتون بووە”.