پۆستەكەی كونسوڵخانەی ئەمریكا، لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك
"'گەلی ئەمریكا هیوای رەمەزانێكی پڕ خێری بۆتان هەیە
ئەمریكا: رەمەزانێكی پڕ بەرەكەتتان بۆ دەخوازین
964+
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
كەمێك پێش ئێستا كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان پۆستێكی كردووە و نوسیویەتی رەمەزانێكی پڕ بەرەكەتتان بۆ دەخوازین.
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە پەیجی تایبەتی خۆیان لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی” مانگی ڕەمەزان پیرۆز بێت،ئەم مانگە ملیۆنان کەس لەرەچەڵەک و نەتەوەی جیاواز لە بەجێهێنانی فەریزەی رۆژوگرتندا کۆدەکاتەوە.
هەروەها دەشڵێت: بە ناوی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر و گەلی ئەمریکاوە هیوای رەمەزانێکی پڕ بەرەکەتتان بۆ دەخوازین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23.3.2023 یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە.