ماڵەكەی حەمە گیان نۆژەندەكرێتەوە
میدازان- شاڵاو عەلی- سلێمانی
كۆشكەكەی حەمە گیان كە بەخشراوێكی شاری سلێمانییە لە لایەن خێرخوازانەوە نۆژەندەكرێتەوە و كاری پاكردنەوەی لە ئەستۆ دەگرن.
حەمەگیان باری دەرونی ناجێگیرە و خەڵکی بەخۆشەویستەکەی شار ناوی دەهێنن
کۆشکێک جیاواز لە کۆشکی شاهانەو خوا پێداوەکان، تەنهاچەند کەرەستەیەکی سادەی تێدایە، لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا خەمی چاککردنەوەیماڵۆچکەکەی بن
قسە خۆشەکانی وایکردووە حەمەگیان، وەک کەسێکی دانەبڕاو بێت لەناو خەڵکدا وخەڵکیش هەمیشە لەخەمی ئەودا بن
ئارەزوویەکی زۆری بۆ چاخواردنەوە هەیەو هەمیشە هاوڵاتیەکی زۆرلەدەوری کۆ دەبێتەوە
مامۆستا فایەق حەمە ساڵح سەرپەرشتاری پاككردنەوەو چاككردنەوەی ماڵەكە دەكات و دەڵێت:”لەگەڵ ئەوەی حەمەو بەشێک لەهاوشێوەکانی حکومەتپەراوێزی خستوون،خەڵکانێکی زۆر لەشارەکەدا خزمەتی دەکەن و زۆرترین کات چاودێری دەکەن هەتا وەک هاوڵاتیەکی ئاسایی ژیان بەڕێ بکات”.
شوێنی مانەوەی حەمەگیان لەناوبازاڕێکی گشتیدایە، چاودێریکردن و دابینکردنی بژێوی ژیانی تەنیا لەلایەن خەڵکی شارەوەیە
ناوی تەوای محمد مستەفا حەمەسوورە ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە، بەڵام هیچ کەس لەخانەوادەکەی لە ژیاندا نەماوە