بە نزینه 690 دینارییەکەی عێراق له سلێمانى دابەشده‌كرێت
964+
ئاودێر عومەر – سلێمانی
له سلێمانى ده‌ست به دابه‌شكردنى به‌نزینه 690 دینارییه‌كه‌ى عێراق كرا و وته‌بێژى به‌نزینخانه‌كانیش ئه‌و بڕه ئاشكرا ده‌كات كه رۆژانه له حكومه‌تى به‌غداوه دێت.
بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە 964ی وت “ماوەی دوو رۆژە بەنزینە عێراقیەکە گەیشتووه‌تە دەستمان، حکومەتی عێراق ئێستا رۆژانە شەش تڕێلە دەنێرێت بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و رانیە”.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه ، شێوازی دابەشکردنەکە بۆ پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین سێ تڕێلە و سێ ترێلەکەی تریش بۆ سلێمانییە.
“ئوتۆمبێلی تایبەت و تەکسی، دەتوانن وەریبگرن و هەر لترێک بەنزینیش بە 690 دیناره” به‌همه‌ن واى وت.
به قسه‌ى ناوبراو، سێ تڕێلەکەی سلێمانی بەسەر بەنزینخانەكانی، بامۆکی سێ و هەڵوێست و دایک دابەشکراوە هاوڵاتیان دەتوانن سودمەندبن لێی.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن