ئامێرێک بەر سەری کەوتووە
لە گوڵاڵە گەنجێک لە کارگەیەکی چەو و لم گیانی لەدەستدا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لەیەکێک لەکارگەکانی چەو و لم لە قەزای گوڵاڵە گەنجێکی بەهۆی کەوتنی ئامێرێکی کارکردن بەسەریدا دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
مەریوان رەشید، ئێشکگر لە نەخۆشخانەی گشتی گوڵاڵە بە 964ـی وت، تەرمی گەنجەکە هێنراوەتە نەخۆشخانەکەیان و پشکنینە سەرەتاییەکان ئەوەیان دەرخستووە کە بەهۆی بەرکەوتنی سەختی ئامێرێکەوە بە سەری، هەر لەشوێنی روداوەکە گیانی لەدەستداوە.
لەکاتی ئیشکردندا ئامێرێکی تێکەڵکەری چیمەنتۆ بەسەریدا وەرگەڕاوە.
وتیشی “گەنجەکە تەمەنی 17ساڵە، دوای رێکارەکانی پزیشکی، تەرمەکە رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن