عەزیز ئاکرەیی: تەقەی خۆشی مەکەن

38 ساڵ پێش ئێستا بە تەقەی خۆشی نەورۆز بووەتە پەککەوتە

964+

زەید کۆچەر – ئاکرێ

تەمەنی 15 ساڵان بوو کە بەشداری ئاهەنگی نەورۆزی ساڵی 1985 کرد، بەهۆی تەقەی خۆشی دوو گولەی بەرد دەکەوێت و تائێستا بە دەستییەوە ئازار دەکێشێت و نەیتوانیوە بەشداری هیچ یادێکی دیکەی نەورۆز بکات.

لە ئاهەنگی نەورۆزی ساڵی 1985، عەزیز ئاکرەیی کە ئەودەم هەرزەکارێک بووە و بەشداری یادەکەی کردووە، بەڵام تەقەی خۆشی بۆ هەتا هاتایە مەحرومی دەکات بەشداری ئاهەنگی نەورۆز بکاتەوە.

عەزیز ئاکرەیی، لەبارەی رووداوەکەوە بە 964ـی وت، بە دوو گولەی تەقەی خۆشی پێکرام، هەردووکیان بەر سەرم کەوت و بەهۆیەوە ئیفلیج بووم و لەو کاتەوە تائێستا لە جێگەدا کەوتووم و مەگەر بە عەرەبانە هاتوچۆ بکەم.

عەزیز ئاکرەیی، ئێستا لە بە تەنیا لە ماڵێکدا دەژیت، ماڵێکی کپ و خامۆش.

عەزیز رەمەزان عەبدولڕەحمان، لە رێگەی 964 داوا لە خەڵک دەکات لە بۆنە و یادەکاندا تەقەی خۆشی نەکەن، بۆ ئەوەی هیچ کەسێک وەک منی بەسەر نەیەت و بەو هۆیەوە کەمئەندام نەبێت.

ئاواتی عەزیز ئاکرەیی تەمەن 53 ساڵ ئەوەیە “پێیەکانم بۆ بگەڕێتەوە”.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق