دەرهێنەری یەکەمین فیلمی ئەنیمەیشنی عەرەبی کۆچی دوایی کرد
964+
دیالە
تامر ئەلزەیدی، یەکێک لە پێشەنگەکانی شانۆ لە دیالە و یەکەمین دەرهێنەری فیلمی ئەنیمەیشنی عەرەبی دادەنرێت، له تهمهنى 80 ساڵى له تاراوگه كۆچی دوایی كرد.
یەکەمین فیلمی ئەنیمەیشنی عەرەبی، لەساڵی 2006ـهوه لهلایهن ناوبراوهوه كارى دهرهێنانى بۆ كراوه، کە ماوەکەی 90 خولەک بوو، بەناوی “حەی ئیبن یەقزان” خەڵاتی یەکەمی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی قاهیرە بۆ منداڵان و خەڵاتی وەزارەتی رۆشنبیری میسریشی بەدەستهێنا.
مستەفا ئەلهود ئەندامی یەکێتی نوسەرانی دیالە به 964ـى وت “ئەلزەیدی وەک ئەکتەر و دەرهێنەر و نوسەر لە شەستەکانی سەدەی رابردووەوە لە زۆربەی کارە شانۆییەکاندا ڕۆڵی گەورەی گێڕاوە”.
ئەلزەیدی، زیاتر لە نیو سەدە لە تاراوگە لە ئەوروپا ژیانی بەسەربردووە، ساڵی 2007 لەسەردانێکدا گەڕایەوە دیالە و لەوێ چاوی کەوت بە هاوڕێ هونەرمەند و ئەدیبەکانی جارانی.
یەکێک لە فیلمە بەناوبانگەکانی بەناوی “عەلادین و چرای ئەفسوناوی” بوو کە لەساڵی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو بەرهەمیهێنا.
سهرچاوه: 964media.com